Artwork

Contenu fourni par Dian Podcast. Tout le contenu du podcast, y compris les épisodes, les graphiques et les descriptions de podcast, est téléchargé et fourni directement par Dian Podcast ou son partenaire de plateforme de podcast. Si vous pensez que quelqu'un utilise votre œuvre protégée sans votre autorisation, vous pouvez suivre le processus décrit ici https://fr.player.fm/legal.
Player FM - Application Podcast
Mettez-vous hors ligne avec l'application Player FM !

Dian Podcast with Yassin Aftaw #1یاسین ئافتاو باس لە گرنگی خوێندنەوە و رۆشنبیری کۆمەڵگای کوردی دەکات

59:36
 
Partager
 
Série archivée ("Flux inactif" status)

When? This feed was archived on May 13, 2024 02:09 (12d ago). Last successful fetch was on March 06, 2024 16:35 (3M ago)

Why? Flux inactif status. Nos serveurs ont été incapables de récupérer un flux de podcast valide pour une période prolongée.

What now? You might be able to find a more up-to-date version using the search function. This series will no longer be checked for updates. If you believe this to be in error, please check if the publisher's feed link below is valid and contact support to request the feed be restored or if you have any other concerns about this.

Manage episode 404268327 series 3555724
Contenu fourni par Dian Podcast. Tout le contenu du podcast, y compris les épisodes, les graphiques et les descriptions de podcast, est téléchargé et fourni directement par Dian Podcast ou son partenaire de plateforme de podcast. Si vous pensez que quelqu'un utilise votre œuvre protégée sans votre autorisation, vous pouvez suivre le processus décrit ici https://fr.player.fm/legal.

بۆچی پاشناوەکەم کرد بە ناوی دایکم؟

ساڵ: ١٩٩٠
شوێن: سلێمانی
بە دیاریکراوی: هەواری تازە
وەرز: زستان
تەمەنم: ١٠ ساڵ

بەفرێکی زۆر باریوە، نزیکەی بیستوپينج سانتیمەترێک، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی، ئێمە «فێرخوازانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی» زوو چووینەتە گۆڕەپانی قوتابخانە و شەڕەتۆپەڵمانە، بە هەموو هێزی خۆمان تۆپەڵ دەگرینە یەکدی، من تۆپەڵێک درووست دەکەم، لە ناو هەردوو دەستما دەیپەستێوم، خڕی دەکەمەوە، جارجار لە ئاوێکی وەردەدەم بۆ ئەوەی ئاوەکە هەڵمژێت و قورستر بێت، کاتێک سەرقاڵی پەرداختکردنی تۆپەڵەکەمم، ناوبەناو تۆپەڵەبەفر بەر سەر و شان و پشتم دەکەون.

دواجار تۆپەڵەکەی من، تۆپەڵێکی قورسی هێندەی سندییەکی بچووک ئامادەیە بۆ وەشاندن، جووتیار، کە هاوپۆلمە و تۆپەڵی زۆری تێگرتووم؛ لەو بەرمەوە، لە نزیک پایەکانی حەوشە، نزیکی ئەو دەرگایەی بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی لێوە دێنە دەرەوە و بەرەو پۆلەکانی ئێمە دێن؛ وەستاوە، من دەستم لەسەر هێڵی چارەکەبازنەیەک دەبەمە دواوە، گوژم ئەخۆم و تین دەدەمە قۆڵ و بازوو و دەستم، هەر هێزێک لە جەستەمدایە گرمۆڵەی دەکەم و دەینێرم بۆ دەستی ڕاستم، تۆپەڵ دەردەچێت.

پێش دەرچوونی تۆپەڵەکە لە دەستم، بەڕێوەبەر لە دەرگاکە دەرچووە و چەند هەنگاوێک هاتۆتە ناو ڕاڕەوەکە، بەڕێوەبەر بەرەو پۆلەکان دێت، تۆپەڵەکەی منیش ئیتر دەرچووە، بە گۆشەی ٤٥ بەرەو ئەو گیڤەی کردووە، بەڕێوەبەر لە پایەی یەکەم ون دەبێت و لەمدیوەوە دەردەکەوێتەوە، جووتیار ڕێک لە بەردەمییدایە، ئەندازەگرتنی من تەواو نییە، تۆپەڵەکەم بە ئاستێکی بەرزتر تەقاندووە، تۆپەڵەکە، دوو بست سەروو جووتیار تێدەپەڕێنێت و بە ڕوومەتی مودیرا دەتەقێت، شڵپ، یەک سەتڵ ئاو، بە ڕوومەتی بەڕێوەبەرا دەتەقێتەوە، هاوارێکی بڵند لە مودیر هەڵدەستێت.

هیچ دەرفەتێکی خۆحەشاردانم نییە، چونکە من لای دیواری سەرەوەی گۆڕەپانەکەم، تەنیام، پێنج مەتر لە سەرووم و پێنج مەتر خوارتر هیچ تەلەبەیەکی دیکەی لێ نییە، هیچ بوارێک بۆ خۆدەربازکردن و هەڵهاتن و خستنەملی یەکێکی دیکە لە ئارادا نییە، من یەکسەر لەوێدا ملی خۆم بە پەتەوە دەبینم.

بەڕێوەبەر خۆی بۆم هات، بە شەق، بۆکس، زللە و قژڕاکێشان، تف و جنێو و سیخورمە تێکوتان بردمی، هەر زللەیەکی لێی ئەدام دوو مەتر هەڵی ئەدام، هەتا ژوورەکەی خۆی بردمی، ئینجا دەمی کرایەوە بە جنێو، لە باوکمەوە هەتا ئادەم و حەووا ڕۆشت، یاریدەدەرەکەشی هات بۆ یاریدەدانی، ئەویش بە شەق و زللە تێم کەوت، ئینجا کاتیبەیەکیش بە ڕاستەیەکی ئەلەمنیۆمەوە ئامبازم بوو.

ئەو ساڵە سوپای عێراق وڵاتی کوەیتی داگیر کردبوو، باوکم بە زۆر بە سەرباز گیرابوو و برابوو بۆ ئەوێ، نزیکەی چوار مانگ هیچ هەواڵێکی نەبوو، بۆشایی نەبوونی ئەو، قورس و پرسەدارانە بوو، ئێمە هەستمان وا بوو کە ماڵەکەمان دەرگای پێوە نەماوە... بەڵام دایکم، کێو بوو، زۆر زوو ئەو هەستەمانی گۆڕی، چونکە ئەو خۆی بە تەنیا دایک و باوکیشمان بوو، هەر ئەوەندەش نا، ئەو بناغە، بنمیچ، دەرگا، دیوار و پەنجەرە بوو، ئەو ڕووناکیی بوو و هێشتاش بەشی ئەوەی لێ دەمایەوە بیکەیتە پێخەف، سەرین، دەکرا مشتێکیشی لە باخچەکەدا بنێژیت و دارمێوێک و گوڵەباخێکی لێ سەوز بێت.

پاش ئەوەی نزیک بوو ببوورێمەوە، فڕێیان دامە ئاودەستی مامۆستایانەوە، حاجی کەریمی فەڕاشیان نارد بۆ ماڵەوە، ماڵەکەمان ڕێک بەرانبەر گۆشەی خوارەوەی قوتابخانەکەمان بوو، دایکم بە هەڵەداوان هات، بەڕێوەبەر ئەیقیژاند بەسەریدا و پاش سێ هێندە پێوەنان باسی کرد کە چ نەبەردییەکم کردووە، جنێوی پێ ئەدام و بە سەڵیە و دەرزەن نەفرەتی بۆ دەناردم، من لە ئاودەستەکاندا باش گوێم لە هەموو شتێک بوو، دایکم دەگریا و دەپاڕایەوە کە لێم ببوورێت، بەس ئەو زۆرتر جنێوی دەدا، لە جێیەکدا وتی؛ کوڕەکەت خوێڕیی و بێشەرەف و بێتەربێتی وەکو خۆی نییە، دایکم بە گریانەوە پێی وت: کوڕەکەم قودوەی پۆلە، زۆر زیرەکە، هەتا بڵێی کوڕێکی باشیشە، بچێتە هەر شوێنێک ڕووناک و ئاوەدانی دەکاتەوە، ئەو غەڵەتەی کردووە لێی ببوورە و وەعد بێت ناهێڵم دووبارەی بکاتەوە...

ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵم داوە باش بم و مرۆڤێکی چاک بم بۆ ئەوە بووە کە ئەو قسەیەی دایکم نەدەم لە عەرز و بە ڕاست بگەڕێت، دایکم ئەو خوێنەیە کە بە دەمارەکانما دەگەڕێت، ئەو وزەیەیە کە هەتا ئێرە پێی هاتووم و ڕۆژانە باڵای پێ دەکەم، هەر شتێکی باش لە مندا هەیە بەرەنجامی تێکۆشانی ئەوە، بۆیە ئەگەر ڕۆژانێک بینیت توندڕەوانە و پەڕگیرانە بەرگریی لە ژن دەکەم، ئەوە هی ئەوەیە، هەر بۆیە زرنگانەوەی ناوی ئەو، هەمیشە وام لێ دەکات هەوڵ بدەم ڕووناکیی بم و ئاوەدانی بکەمەوە هەر بستەخاکێک کە قاچەکانمی لەسەر دادەنێم.

یاسین ئافتاو

  continue reading

2 episodes

Artwork
iconPartager
 
Tous les épisodes

×
 
Loading …

Bienvenue sur Lecteur FM!

Lecteur FM recherche sur Internet des podcasts de haute qualité que vous pourrez apprécier dès maintenant. C'est la meilleure application de podcast et fonctionne sur Android, iPhone et le Web. Inscrivez-vous pour synchroniser les abonnements sur tous les appareils.

Guide de référence rapide